زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لیژنەیەکی بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان پێکهێندرا .
ئەحمەد لەعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “لیژنەکە تاوتوێی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2025ـی کرد، کە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشە تایبەت بە گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان”.
ئاماژەی بەوەش كرد، دەرکردنی رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە، پێویستی بە شەش مانگ دەبێت.
باسی لەوەش كرد، “لیژنەکە راسپاردەیەکی پێشکەش بە سەرۆکی حکومەت کردووە، بۆ ئەوەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک راسپێرێت، بۆ لابردنی دەستدرێژیکردنە سەر ئەو موڵکانەی کە ناکۆکیی یاسایییان لەسەرنییە”.
جێی ئاماژەیە رۆژی 21/1/2025، پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە و گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان لە پەرلەمانى عێراق، دەنگى لەسەردرا.
ک