زایەڵە - یەكەی سووتەمەنیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، سبەینێ نەوت دابەشدەكرێت.

یەكەی سووتەمەنیی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەكەینەوە، كە فۆڕمی خۆراكیان سەر بە شاری كەركوكە و تاوەكو ئێستا نەوتی پسووڵەی ژمارە حەوتیان وەرنەگرتووە، سبەی یەكشەممە نەوت دابەشدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەرگرتنی نەوتەكە پێویستی بە پسووڵەی ژمارە حەوت و كارتی نیشتمانی و كۆپییەكیەتی، هەروەها بڕەكەشی بریتییە لە 50 لیتر و نرخەكەی حەوت هەزار و 500 دینارە.

ئەوەشیخستەڕوو، شوێنی دابەشكردنی نەوتەكە لەبەردەم فەرمانگەی ئاو بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ لەسەریەك نەوت بۆ قەزای چەمچەماڵ بنێردرێت و دابەشبكرێت.

ک