زایەڵە-دەقی ڕاگەیەندراوی قوباد تاڵەبانی:
یادکردنەوەی زامی هەڵەبجە و ئەنفال و ئازارەکانی دیکە تەنها یادکردنەوەیەکی سادە نین، بەڵکو بۆنەیەکن بۆ بیرکردنەوە لەبوونمان و مێژوومان.. بۆنەیەکن بۆ تێڕامان لەو کارەسات و نەهامەتییانەی بەسەر میلەتەکەماندا هاتووە و بۆنەیەکیشن بۆ تێگەیشتن لە هاوچارەنوسیمان وەک گەلی کورد بەبێ جیاوازی.
لە یادی ٣٧ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، سەری رێز دادەنوێنین لە ئاست هەموو شەهیدانی کیمیاباران و کەسوکاری سەربەرزیان.
هەڵەبجە زامێکی لەبیرنەکراو..
ک