زایەڵە - بەپێی زانیارییەکان، لیستی مووچەی مانگی سێ لەم هەفتەیەدا بۆ بەغداد دەنێردرێت تاوەكو بەر لە جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشبكرێت.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، زۆرینەی فەرمانگەكان لیستی مووچەی مانگی سێیان تەواوكردووە و ئەمڕۆ دوایین وادەبوو كە لیستەكان ئامادەبكرێت تاوەكو لەلایەن گەنجینەكانەوە پەسەندبكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغداد بنێردرێت تاوەكو بەر لە جەژنی رەمەزان پارەی مووچە تەموویل بكرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت.
ک