زایەڵە - پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت، نوخشە ناسیح، رایگەیاند كە بەڵێنیان وەرگرتووە لە بەغداد بەمزووانە دەنگ لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.

لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە نوخشە ناسیح جەختی كردەوە، لەسەر ئەوەی كە پێویستە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم خزمەت بە پارێزگای هەڵەبجە بكات. هەروەها ئاماژەی، بەوەدا كە لە ماوەی رابردوودا، شاندێك سەردانی بەغدایان كردووە و چەندین كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە بۆ بەدواداچوونی ئەم پرسە.

هەروەها پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت ئاشكرای كرد، كە سەرۆك كۆماری عێراق نامەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناردووە بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.

ک