زایەڵە - تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى ماوه‌به‌سه‌رچووى هه‌رێم خه‌ریكى دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى دووه، و ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ ناردنى لیستى موچه بۆ به‌غدا، به‌شی زۆرى وه‌زاره‌ته‌كان لیستى موچه‌ى كارمه‌ندانى بۆ ئه‌م مانگه ئاماده كردوه، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش كۆتا ده‌رفه‌ت بووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لایه‌نه‌تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه په‌سه‌ندى بكرێت وبۆ به‌غدا بنێردرێت.
به‌رامبه‌ر دابینكردنى موچه‌ى مانگى ئادار پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق مه‌رجى ئه‌وه‌یان داناوه پێویسته هه‌رێمى كوردستان داهاته نانه‌وتییه‌كان بۆ ئه‌م مانگه بۆ به‌غدا بنێرێت و هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش خه‌رجی و داهات بگاته‌وه به‌غدا.
به‌پێی زانیاریه‌كان بڕیاره ئه‌مڕۆ و سبه‌ی وه‌فدێكی ته‌كنیكی لیستی مووچه بگه‌یننه به‌غدا و هه‌روه‌ها داهاتی نانه‌وتی راده‌ستی به‌غدا ده‌كرێت وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ خۆیان خه‌رجی و داهاتی مانگی 2ش ده‌گه‌یه‌ننه به‌غدا.
مانگانه حكومه‌تى ماوه‌به‌سه‌رچووى هه‌رێم كێشه بۆ موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم دروست ده‌كات،ئاماده‌یی نییه له چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى موچه وجێبه‌جێكردنى بریاره‌كانى دادگاى فیدراڵى وپابه‌ند بوون به رێككه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى.
ک