زایەڵە-قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان بەسەر 18 سەتڵی گەورە ماستدا گرت، کە بۆ خواردن و بەکارهێنان شیاو نەبوون.

باسی لەوەشکردووە، خاوەنەکەی بەنیازبووە لەم مانگی رەمەزانەدا بە هاووڵاتییانی بفرۆشێت و لە بازاڕەکاندا ساغی بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو 18 سەتڵ ماستە کێشیان دەگاتە 324 کیلۆگرام و بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێن.

ئەوەش هاتووە، راپۆرتی لیژنەکان ئاشکرایکردووە، ماستەکە لە دەرەوەی شاری سلێمانییەوە هێنراوە و لە مانگی دووی ئەمساڵەوە بەسەرچووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ماستە بەسەرچووەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ک