زایەڵە-د.غالب محەمەد لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵەرایگەیاند،حكومەتی فیدڕاڵی عێراق بڕیاری داوە شەش مانگ قیدەم بۆ هەموو مامۆستایان زیاد بكات، بەڵام تاكو ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم پارە زیادەی نەخستووەتە سەر موچەی مامۆستایان.
وتیشی،مامۆستایانی هەرێم چاوەڕوانی وەرگرتنی ئەم قیدەمەن كە مافێكی یاساییە و لە عێراق جێبەجێ كراوە، بەڵام بەهۆی نادیاری هۆكارەكانەوە، حكومەتی هەرێم تا ئێستا ئەم بڕیارەی جێبەجێ نەكردووە.
ڕونیشیکردەوە، شایەنی باسە، ئەم قیدەمە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئاستی ژیانی مامۆستایان و خێزانەكانیان لە هەرێمی كوردستان.
ک