زایەڵە ـــ به پێی بڕیاری لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بۆکسێنی گەڕایەوە بۆ ئۆڵۆمپیادی 2028ی لۆس ئەنجلێس.

لیژنەی نێودەوڵەتی دووپاتی کردەوە کە یاری بۆکسێن لە ئۆڵۆمپیادی 2028 ی لۆس ئەنجلسدا دەبێت.

لە ساڵی 2022 کاتێک پلانەکان ڕاگەیەنرا بۆکسێن لە ئۆڵۆمپیاد ئامادە نەبوو، بەڵام مانگی ڕابردوو لقی وەرزشی بۆکسێنی وەک لقێکی وەرزشی نێودەوڵەتی مۆڵەتی پێویستی وەرگرت و دانی پێدا نرا.

تۆماس باخ، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی دەڵێت: "پاش ناساندنی کاتی بۆکسێن لە مانگی شوباتدا، ئێمە لە پێگەیەکداین کە زووتر بڕیار بدەین. هەڵبەت پێشنیازەکەمان بۆ گەڕانەوەی بۆکسێن بۆ ئۆڵۆمپیاد دەبێت بچێتە کۆبوونەوەکە، بەڵام من زۆر دڵنیام کە ئەوان پەسەندی دەکەن بۆ ئەوەی سەرجەم بۆکسێنەرەکان لە جیهاندا دڵنیا بن کە دەتوانن بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی لۆس ئەنجلۆسدا بکەن.