زایەڵە ــ یانەی ئیسکرا بۆهاتۆڤ له درێژەی یارییەکانی له خولی نایابی پۆڵەندا بەسەر یانەی ڤرشاوا سەرکەفت.
تیپی تۆپی بالەی ئسکرا بۆهاتۆڤ لە بەردەوامی یارییەکانیدا لە خولی نایابی پۆڵەندا بە ئاکامی 3-1 لە بەرانبەر پرۆجێکت ڤۆرساوا یارییەکەی بردەوە.
ئیسکرا کۆمەڵەی یەکەم و سێیەم و چوارەمی بردەوە بە ئەنجامی 25-21 و 25-23 و 25-22 و کۆمەڵەی دووەمیشی 21-25 دۆڕاند.
ئەمین ئیسماعیل نەژاد ئەستێرەی ئێرانی ئیسکرا سەرەڕای تۆمارکردنی 27 خاڵ بۆ یانەکەی وەک بەنرخترین یاریزانی یاریگا هەڵنەبژێردرا
ئیسکرا بە 48 خاڵ لە 16 بردنەوە و 13 دۆڕاندن، لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولی نایابی تۆپی بالەی پۆڵەندایە.