زایەڵە ـــ تۆڕی شاخەوانی کوردستان بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵ بە داگیرسانی مەشخەڵ دەڕواتە پێشوازی نەورۆز لەسەر چیاکان.
بەشی ڕاگەیاندنی تۆڕی شاخەوانی کوردستان: ئێواری دوێنێ ١٧ی ئازاری ٢٠٢٥، هاورێیانی شاخەوان لەگروپ ودەستە و رێکخراوەکانی سەربەتۆری شاخەوانی کوردستان، ئامادەکاری مەراسیمی ڕێڕۆیشتن و سەرکەوتن بە مەشخەڵەوە بۆ سەرچیای گۆیژە و کردنەوەی ئاگری نەورۆزن.
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: ئەم ئامادەکاریە پرلەگیانی هاوکاری وخۆشەویستی وهاورێیەتی ویەکتر قبوڵکردنە. بۆپێشوازی لەنەورۆزی کوردان و سەرجەم شاخەوانان لەسەرچیای گۆیژە.