زایەڵە ــ سێرجیۆ ڕامۆس لە خولی مەکسیک وەک توندوتیژترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا، دەستنیشان کرا.
لە کاتی بردنەوەی مۆنتێری بە ئاکامی 3-1 بەسەر یونیڤێرسیداد ناسیۆنال، سێرجیۆ رامۆس بۆ 30 هەمین جار لە ژیانی پڕۆفشناڵی خوێدا لە گۆڕەپانی یاری دوورخرایەوە.
بەم دوورخستنەوەیە، ڕامۆس وەک توندوتیژترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا دەستنیشان کرا. پێشتر ڕامۆس لە تەنیشت یاریزانی پەنەمایی فیلیپ بالۆی دانرابوو.
ڕامۆس 26 جار لەگەڵ ڕێئالی مەدرید و دوو جار لەگەڵ پاریس و جارێک لەگەڵ سیڤیلیا و جارێک لەگەڵ مۆنتێری مەکسیک کارتی سووری وەرگرتووە.