زایەڵە ـــ هەڵگری 5 خەڵاتی تۆپی زێڕین و یاریزانی تۆپی پێی سعوودیە لە یاریزانێکی پڕۆفشناڵەوە گۆڕا بۆ یاریزانێکی شڵەژاو.

ڕۆناڵدۆ لە خولی سعوودیە هۆشی لەدەستدا! ئەمە ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆی گۆڤاری ئەلکورەیە سەبارەت بە خراپی بارودۆخی ئەفسانەی پورتوگالی دوای دوو ساڵ یارێکردن لە تۆپی پێی سعودیەدا.

لەو ماوەیەدا ئەفسانەی پورتوگالی لە 10 نازناودا لەگەڵ یانەی نەسر ڕکابەری کرد و تەنیا یەک نازناوی بردەوە و لە 90 لەسەدی پاڵەوانێتییەکاندا شکستی هێنا و خراپترین ڕیکۆردی تۆپی پێ لە بردنەوەی نازناوەکەدا تۆمارکردووە.

له ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ڕۆناڵدۆ چەندین هەڵوێستی ناوەرزشی و نا ئەخلاقی بەرانبەر به هاندەرانی ڕکابەرەکانی و هاوڕێکانی گرتۆته بەر بۆ ئەوەی خراپترین تۆماری ئەخلاقی له ژیانی تۆپی پێی له سعوودیه بەدەست بهێنێت.

گۆڤاری ئەلکورە دەنووسێت کە ڕۆناڵدۆ لە ماوەی 2 ساڵدا 7 جار تووشی نائومێدی بووە و بە 7 کردەوەی نائەخلاقی مشتومڕی لێکەوتووەتەوە کە لەم ماوە کورتەدا لەدەستدانی عەقڵانییەتی ڕۆناڵدۆ دەردەخات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم دەزگایە نێودەوڵەتییە، ئەو فشارە دەروونییەی لەسەر ڕۆناڵدۆ بەهۆی شکستە زۆرەکانی لەگەڵ یانەی نەسر لەتۆپی پێی سعودیەدا هەیەتی، دەکرێت بە سەرچاوەی سەرەکی هەڵسوکەوتە توندوتیژییەکانی ڕۆناڵدۆ دابنرێت.