زایەڵە ـــ ڕۆژنامەی بەناوبانگی ئیتاڵی فرۆشتنی هێرشبەری نیشتمانی ئێرانی ئینتەر، لە هاویندا بە دڵنیایی دادەنێت.

"تارێمی لە لیستی فرۆشتنی ئینتەردایە ئەمە ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆی گۆڤاری گازێتا دێلۆ سپۆرتە سەبارەت بە بڕیاری بەڕێوەبەرانی یانە ئیتالیەکە بۆ فرۆشتنی یەکلاکەرەوەی هێرشبەرە ئێرانیەکە لە هاویندا.

له یەکەم وەرزیدا له ئینتەر تەنها 3 گۆڵی له 34 یاریدا تۆمارکرد و به لاوازترین هێرشبەری نیراتزوری ناو دەبرێت.

هەواڵی ئەگەری فرۆشتنی مێهدی تارێمی له هاویندا له هەفتەی ڕابردوودا له میدیاکانی ئیتاڵیا به توندی به هێز بووه و لاوازی ئاماره کانی ئەم هێرشبەرە  یەکێکه له هۆکاره سەرەکییەکانی ئەم هەواڵه

ماڵپەڕی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی نووسیویەتی چەند یانەیەکی سعودیە هەڵوێستیان بووە بۆ وەرگرتنی تاریمی.

بەگوێرەی هەواڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیتاڵی، ڕاهێنەرانی ئینتەر ئامادەن لە هاویندا هێرشبەرە ئێرانییەکەی خۆیان بفرۆشن ئەگەر ئۆفەرێکی پڕ قازانج لە سعودیەوە وەربگرن.