زایەڵە-ئەمڕۆ كۆنفرانسی دووەمین دیداری یەكێتی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تیایدا لیژنەی باڵا ڕا و سەرنجی كادرانی یەكێتی بۆ داڕشتنەوەی سیاسەتی گشتی یەكێتی وەردەگرێت.
سكرتاریەتی لیژنەی باڵای دیداری یەكێتی رایگەیاند، ئەمڕؤ، كۆنفرانسی دیداری یەكێتی بە ئامادەبوونی لێپرسراوان و كادرانی سنوری سلێمانی و چەمچەماڵ، لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و كۆمەڵێك تەوەری گرنگ لە خۆدەگرێت.
راشیگەیاندوە، لە كۆنفرانسەكەدا گفتوگۆ لەسەر سیاسەت و پرسەكانی یەكێتی و رێوشوێنەكانی گەشەپێدان و نوێكردنەوەی ئۆرگانەكانی حزب دەكرێت.
پێشتریش بە مەبەستی ئەنجامدانی دووەمین دیداری یەكێتی، كۆنفرانسەكان لە موسڵ و بادینان و كۆیە و هەولێر و گەرمیان و شارەزوور ئەنجام دران، لە دوای كۆنفرانسی سلێمانی لە داهاتوویەكی نزیكدا لە كەركوك و راپەڕینیش كۆنفرانس ئەنجام دەدرێت.
ك