زایەڵە-لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە د،فەرهاد تۆفیق وتەبێژی فەرمی  پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند،  ماوەیەکە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی حکومەتی فیدراڵییەوە، گفتوگۆیەکی گەرمی نێوان هەرێم و فیدراڵ و وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتییە، سەبارەت بەم پرسە ئەم چەند خاڵە دەخەینەڕوو، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی حکومەتی فیدراڵەوە، جگە لەکۆمپانیاکانی بەشدار لەپرۆسەکە، سودی بۆ کوردو پرسە نەتەوەییەکەی نییە.

وتیشی،  حکومەتی عێراق بەبێ ڕەزامەندی هەرێم ناتوانێت نەوتی هەرێم هەناردەبکاتەوە، واتە ڕاست نییە بوترێت عێراق و تورکیا نەوتەکە هەناردە دەکەن، هەناردەکردنەوەی بەبێ ڕەزامەندی هەرێمی کوردستان ناکرێت. ناکرێت کورد و هەرێمی کوردستان شاگەشکە بێت بەڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدراڵ، تەنیا لەبەرئەوەی نەوتەکە هەناردەبکرێتەوەو مافی کۆمپانیاکانی نەوت نەفەوتێ.

ڕونیشیکردەوە، ناکرێت هەرێمی کوردستان دوا تیری کەوانەکەی بەهەڵە هەڵبدات و باشترین ئامانجی پێنەپێکێت،چونکەئەمڕۆسەرچاوەسروشتییەکان و نەوت و ئاو، کارتی گرنگی دەستی هەرێمی کوردستانە بەرامبەر بەبەغداد.بەبڕوای ئێمە لەم کاتی لاوازییەی بەغدادو بەو ڕێگەو شوێنەی دیاریکراوەو بەغداد نەوتەکە بفرۆشێت و تەنیا تێچووی دەرهێنان و هەناردەکردنی بدرێت بەکۆمپانیاکان، بەهیچ شێوەیەک لەبەرژەوەندی کورد نییەو بەوشێوەیە هەناردە نەکرێت و بمێنێتەوە بۆ کاتێکی گونجاو باشترە.

ک