زایەڵە - نوخشە ناسیح پارێزگاری نوێی هەڵەبجە وێنەیەکی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی،متمانە گەورەترین سەرمایەی سەرکردایەتی کردنە لە ئەرکێک، بە خۆشحاڵییەوە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەو ئەرک و بەرپرسیاریەتیەیان خستە سەر شانی بەندە کە کارەکانی پارێزگاری هەڵەبجە جێبەجێ بکەم و ئەو شانازییەیان پێبەخشیم لەپای ئەو متمانەیەی کە پێشتر بنیاتمانناوە.

سوپاسیان دەکەم و بەڵێن بەوان و بەخەڵکی شارەکەم، هەڵەبجەی ئەزیز، دەدەم کە هەموو هەوڵ و توانای خۆم، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بخەمەگەڕ لەپێناو ئەوەی لەئاستی متمانەکە بم و خزمەتکردنی هاوڵاتیان.

ئەمڕۆ بەڕەسمی ئەو ئەرکەمان پێسپێردرا و داوا دەکەم بەهەموومانەوە هاوکاری یەک بین چونکە هەموومان ئامانجمان ئەوەیە خزمەت بکەین، من ئەوکاتە دڵخۆشدەبم کە خزمەتێک بە کەسێک بکەم، ئینجا ئەگەر بەهەموو پارێزگای هەڵەبجە بێت ئەوا شانازییەکی گەورەیە و دڵخۆشیە.


سوپاس کاک قوباد،سوپاس بۆ خەڵکی هەڵەبجە کە هەموو کات لەگەڵم بوون و لەگەڵیان دەبم.

ک