زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان، هاونیشتمانیان ئاگادار دەکەینەوە، بە هەموو شێوەیەک سووتاندنی تایە بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز قەدەغەیە و هەر کەسێک ئەم کارە ئەنجام بدات، ڕووبەڕووی “لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە”.
سووتاندنی تایە کارێکی ناشارستانییە و دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و کاریگەری نەرێنیی ڕاستەوخۆی لەسەر سریوشت و تەندریوستیی هاونیشتیمانیان هەیە.
سزاکانی سووتاندنی تایە و پیسکردنی ژینگە بە گوێرەی یاسا و بۆ هاووڵاتییەک، کە تایەی سووتاندووە و بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگە، لە عێراق چەندین یاسا هەن، کە دەکرێت بەکار بهێنرێن لەوانەش:-
یەكەم- یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە (ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠٠٩): ئەم یاسایە چوارچێوەیەکی گشتی دادەنێت بۆ پاراستنی ژینگە و سزادانی ئەو کردەوانەی کە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە ژینگە.
دووەم- لە مادەی ٣٣ـی ئەم یاسایەدا، سزای ئەو کەسانە دیاریکراوە کە پابەند نابن بە ڕێساکانی پاراستنی ژینگە کە دەکرێت ڕووبەڕووی پێبژاردنی دارایی، یان زیندانیکردن ببنەوە.
سێیەم- لە هەرێمی کوردستانی، یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە (ژمارە ٨ـی ساڵی ٢٠٠٨) جێبەجێ دەکرێت کە ڕێساکانی تایبەت بە پاراستنی ژینگە و سزای پێشێلکارانی دیاری کردووە.
ک