زایەڵە - نوێنەری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامیی  ئێران لە سلێمانی پیرۆزبایی جێژنی نەورۆز لە خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگەکانی کوردستان دەکات.

داوود حەسەن پوور نوێنەری ڕۆشنبیری ئێران لە سلێمانی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بەبۆنەی جێژی نەورۆز وتی: بەبۆنەی هاتنەوەی جێژنی نەورۆز جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی هەموو خەڵکی کوردستان، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم. 

هیوای ئاشتی بۆ هەمووان دەخوازم. جێژنی نەورۆز لە هەموومان پیرۆز بێت و کوردستان هەمیشە لە ئارامی و ئاشتی و پێشکەوتندا بێت. 

نوێنەری ڕۆشنبیریی کۆنسووڵخانەی ئێران لە سلێمانی