زایەڵە - ئەمڕۆ ٥شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٥/٣/٢٠ لە دیوانی پارێزگا ”  لە مەراسیمێكی شایستەدا’  بەڕێز نوخشە ناسح وەكو پارێزگاری هەڵەبجە” دەست بەكاربوو.

مەراسیمیەكە بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەرانی گشتی دامەزراوەكانی حكومەت و  ئەندام پەرلەمانانی هەڵەبجەو ژمارەیەك لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و چین و توێژەكان بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد .

لە ووتەیەكدا بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانانی كردو سوپاسی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ  پێدانی ئەو متمانە گەورەیەو  ئەركە گرنگ و قورسەو دانانی وەكو پارێزگاری هەڵەبجە " 

 هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی بەڕێز  ئازاد تۆفیق پارێزگاری پێشوی هەڵەبجە كرد” لە ماوەی كاركردنیان پێكەوە و ماوەی خزمەتی بەڕیزیان  وەكو پارێزگاری هەڵەبجەو هیوای سەركەوتن و تەمەن درێژی بۆخواستتن. 

لە درێژەی ووتەكەیدا   بەڕێز پارێزگار بەڵێنی خزمەتكردنی زیاتری پارێزگاكەی داو خستنەگەڕی تەواوی تواناكانی خۆی بۆ ئەو مەبەستەو هاوكاری و پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت و چین و توێژەكان و هاوڵاتیانی پارێزگاكە دووپاتكردەوە، لەبەرەو پێشچوون و بوژانەوەی سەرجەم سێكتەرەكان و هەماهەنگی و كاری پێكەویی سەرجەم لایەنەكان.

لە كۆتایی مەراسیمەكەدا بروسكەو چەپكە گوڵی پیرۆزبایی لایەنەكان پێشكەش بە بەڕێزیان كراو لای خۆیەوە سوپاسی  پیرۆزبایی سەرجەم لایەنەكانی كرد.

ک