زایەڵە - ئەمڕۆ ٥شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٥/٣/٢٠ لە دیوانی پارێزگا ” لە مەراسیمێكی شایستەدا’ بەڕێز نوخشە ناسح وەكو پارێزگاری هەڵەبجە” دەست بەكاربوو.
مەراسیمیەكە بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەرانی گشتی دامەزراوەكانی حكومەت و ئەندام پەرلەمانانی هەڵەبجەو ژمارەیەك لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و چین و توێژەكان بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد .
لە ووتەیەكدا بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانانی كردو سوپاسی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پێدانی ئەو متمانە گەورەیەو ئەركە گرنگ و قورسەو دانانی وەكو پارێزگاری هەڵەبجە "
هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری پێشوی هەڵەبجە كرد” لە ماوەی كاركردنیان پێكەوە و ماوەی خزمەتی بەڕیزیان وەكو پارێزگاری هەڵەبجەو هیوای سەركەوتن و تەمەن درێژی بۆخواستتن.
لە درێژەی ووتەكەیدا بەڕێز پارێزگار بەڵێنی خزمەتكردنی زیاتری پارێزگاكەی داو خستنەگەڕی تەواوی تواناكانی خۆی بۆ ئەو مەبەستەو هاوكاری و پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت و چین و توێژەكان و هاوڵاتیانی پارێزگاكە دووپاتكردەوە، لەبەرەو پێشچوون و بوژانەوەی سەرجەم سێكتەرەكان و هەماهەنگی و كاری پێكەویی سەرجەم لایەنەكان.
لە كۆتایی مەراسیمەكەدا بروسكەو چەپكە گوڵی پیرۆزبایی لایەنەكان پێشكەش بە بەڕێزیان كراو لای خۆیەوە سوپاسی پیرۆزبایی سەرجەم لایەنەكانی كرد.
ک