زایەڵە- بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، 5 ملیۆن دۆنم زەویی دێمی لە هەرێمی کوردستان هەیە.. ئەم ساڵ زیاتر لە 3 ملیۆن دۆنمی لەلایەن نزیکەی 50 هەزار جووتیار بە دەخڵ و دان چێندراوە، 90٪ـی ئەم رووبەرە نابێتە بەرهەم و دەستی لێ بەردراوە.
هەمان زەوی و هەمان جووتیار، ساڵی رابردوو لە 400 دۆنم زەوی نزیکەی 400 تۆن گەنمی هەبوو، ئەم ساڵ دەنکێک گەنم بەرهەمی نییە. لە هەر دۆنمێکیش بڕی 130 هەزار دینار زەرەرمەندە.
حەیدەر حەسەن، جووتیارێکی دەشتی شەمامکە و دەڵێت: "مادەم پێمان نایە نێو مانگی چوار، گەنم ئێستا باقۆ بووە، بارانیش ببارێت، سوودی نییە. کاری خۆیشی بکات، دان ناگرێت. هەموو جووتیارەکان وازیان لە زەوییەکانیان هێناوە. ئەوەی دەکێڵێتەوە، دەکێڵێتەوە، ئەوی دیکەش کردوویانەتە پاوان بۆ ئاژەڵ."
ک

April 03, 2025