زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو كێشانەی پێشتر هەبوون چارەسەركراون و چاوەڕواندەكرێت مووچەی مانگی چوار لە كاتی خۆیدا بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی، كێشە لە مووچەی مانگی چوار و مانگەكانی دواتردا دروستنابێت و پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێردرێت.
وتیشی، "پێشتر لە بەغداوە كێشە بۆ ناردنی مووچە دروستدەكرا و لە ئێستادا هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە پرسی مووچە بە سیاسی نەكرێت".
ک