زایەڵە - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، پابەندبونی دەستووری و یاسایی خۆی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا دووپات دەكاتەوە، دەشڵێت: ژمارەی دەنگدەرانی نوێ کە لە دوای ساڵی (2007)وە لەدایکبون یەک ملیۆنی تێپەڕاندووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: ژمارەی دەنگدەرانی نوێ لەدایکبوی ساڵی (2007) ملیۆنێکی تێپەڕاندووەو، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانيش بریتییە لە (تۆمارکردنی دەنگدەری نوێ، راستکردنەوەی داتاکان، سڕینەوەی ناوی مردووەکان)، جگە لە تۆمارکردنی هێزە چەکدارەکان و ئەمنییەکان و ئاوارەکان.
وتیشی: کۆمسیۆن لەڕێگەی (1079) ناوەندی تۆمارکردنەوە لە سەرتاسەری عێراق پێشوازی لە دەنگدەران دەکات، جگە لەوەی تیمی گەڕۆک رەوانەی دامودەزگا و فەرمانگەکانی حکومەت دەکات، بۆ هۆشیارکردنەوە سەبارەت بە گرنگی نوێکردنەوەی تۆماری هەڵبژاردن.
غەلای باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا کۆمسیۆن کاردەکات بۆ ئامادەکردن و چاككردنی ئامێرەکانی هەڵبژاردن، بۆ دڵنیابون لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی کارامەو، مافی ئەو دەنگدەرانەشی کە پەنجەمۆری بایۆمەترییان دیار نییە، لەڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ناسینەوەی چاو و دەموچاوەوە زامنكراوەو، پێویست ناکات هەموو دەنگدەران سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن، هەرکەسێک کارتی دەنگدانی هەبێت وێنەی كەسێتی لەسەر بێت و زانیارییەکانی نەگۆڕابێت، دەتوانێت ڕاستەوخۆ بەکاریبهێنێت.
جەختیشیکردەوە، کۆمسیۆن بەردەوام دەبێت لە کارەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەو وادەیەی ئەنجومەنی وەزیران دیاری دەكات.
ک