زایەڵە-لە ساڵی داهاتوو هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەی دەشکێنێت لە بەرهەمهێنانی غاز و بۆ یەکەمجار  .

بەرهەمهێنانی غاز یەک ملیار پێ سێجا لە ڕۆژێکدا تێدەپەڕێنێت. تەواوی پێداویستی هەرێم  لەکارەبا دابین دەکات.

بڕیارە ساڵی داهاتوو ئاستی بەرهەمی کێڵگەی کۆرمۆر لە ٥۳۰ ملیۆن بگاتە ٨۰۰ ملیۆن پێ سێجا لەڕۆژێکدا دوای تەواو بوونی کارەکانی پڕۆژەی KM 250 لە کێڵگەی کۆرمۆر.

هاوکات کۆمپانیای داناگاز لە چەمچەماڵ لەساڵی داهاتوو ڕۆژانە ۷۱ ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەم دەهێنێت لە سێ بیری غاز، پاش دانانی وێستگەی بەرهەم هێنان و جیاکردنەوەی بەرهەمەکانی کێڵگەکە.

لە کێڵگەی خوڕمەڵە چوار یەکەی جیاکردنەوەی غازی هاوەڵ هەیە کە توانای  ڕۆژانەیان ۲٥۰ ملیۆن پێ سێجایە و لە ئێستادا ڕۆژانە ۱۳۰ ملیۆن پێ سێجا غاز لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنن. چاوەڕوان دەکرێت  لەگەڵ دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، توانای جیاکردنەوەی غاز بۆ نزیکەی ۱٥۰ تا ۲۰۰ ملیۆن پێ سێجا غاز لە ڕۆژێکدا بەرز بکرێتەوە.

لە کێڵگەی حەسیرە لە پڕۆژەی جیاکردنەوەی غاز ۱٦٥ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت. ڕۆژانە نزیکەی ٤۰ ملیۆن پێ سێجا غاز لە نەوت جیا دەکرێتەوە و تێکڕا لە هەرچوار کێڵگەکە ساڵی داهاتوو بەرهەمی غاز سەروی یەک ملیار پێ سێجا دەبێت و بۆ یەکەمجار غازی بەرهەم هاتوو هەموو خواستی هەرێم بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پڕ دەکاتەوە و دەتوانرێت نزیکەی حەوت هەزار مێگاوات کارەبای لێ بەرهەم بهێنرێت.

ک