زایەڵە-وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەت ئاماژە بەوەدەكات لە ئەمڕۆوە سیستەمی پەیرۆڵ بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار كارا بووە و هاوشێوەی مانگی ڕابردوو لە نزیكترین كاتدا لیستە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت و لە 20ی مانگەوە دەست بە تەمویل دەكرێت،

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم راگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم سیستەمی پەیرۆڵی بۆ یەكە ژمێریارییەكانی سەر بە وەزارەت و دەستەكان كاراكردووە و داوای لێكردوون لەماوەی ئەو چوار ڕۆژەدا لیستی مووچە ئامادە بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهەمانە شێوەی مانگی ڕابردوو بۆ ئەم مانگەش داتا و زانیارییەكان بە خێرایی و كەمتر لەماوەی چوار ڕۆژ داغڵی سسستەمەكە دەكرێت و دواتر شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی پێداچوونەوە و وردبینی بۆ دەكات.

وتەبێژەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای 20ی ئەم مانگەوە دەستدەكرێت بە ەتەمویلی مووچەی مانگی چوار، تا ئێستاش هیچ گرفتێك نییە ببێتە هۆی ئەوەی پارەی مووچەی مانگی چوار ڕەوانە نەكرێت، تەنها كیشەیەك هەبێت بابەتی هەناردەنەكردنەوەی نەوتی هەرێمە هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەو گرفتەش چارەسەر بكرێت.

ک