زایەڵە- لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،هەفتەی داهاتوو لیژنەکەمان لەناو پەرلەمانی عێراق روونکردنەوەی تەواو لەبارەی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەدات و بەتەواوی بۆ پەرلەمانتاران روونی دەکەینەوە.
ناوبراو وتیشی، پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە هەموو رێکارە یاساییەکانی بڕیوە و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسندی کردووە، بۆیە هیچ کێشەیەکی نییە.
باسی لەوەشکرد، پێویستی بە دەنگدانی ناو پەرلەمانیش نییە، چونکە لە بنەڕەتدا حکومەتی عێراق رەزامەندی داوە، ئەمەش کارێکە بە پلەی یەکەم پەیوەستە بە حکومەت.
هێمای بەوەشکرد، پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە، تەنیا دەنگدان ماوە، چەند جارێک هەوڵدراوە دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام دواخراوە.
ک