زایەڵە - جگە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر،ب ڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە كێڵگەی چەمچەماڵ دەستبكرێت بە بەرهەمێهێنانی غاز.

بەپێی زانیارییەكان، كۆمپانیای داناگاز دەست بەبەرهەم هێنانی غاز دەکات لە کێڵگەی چەمچەماڵ و لە ماوەی ساڵێکدا ئاستی بەرهەم هێنانی کێڵگەکە دەگەیەنێتە ۷۱ ملیۆن پێ سێجا غازی ڕۆژانە.

کۆمپانیاکە کار دەکات بۆ دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمهێنانی غاز ویەكەكانی جیاکردنەوەی کۆندێنسەیت و  (ئێڵ پی جی) و غاز. بۆ ئەم مەبەستەش لە ماوەی ساڵێکدا ۱٦۰ ملیۆن دۆلار لە کێڵگەی چەمچەماڵ خەرج دەکات و لە سێ بیری ئامادە کراو غاز بەرهەم دەهێنێت. هەروەها سێ بیری نوێ لێ دەدات بۆ قۆناغی داهاتوو.

بەپێی زانیارییەكان، غازی بەرهەمهێنراو لەو سێ بیرە دەبێت کە پێش ساڵی ۲۰۱۹ لە نزیک چەمچەماڵ لێدراون. دوو بیریان لە گوندی توڕکە و بیرێکیان لە تەنیشت زیندانی فیدڕاڵی چەمچەماڵە. لەساڵی نوێ دەست بە بەرهەمهێنان دەکرێت و لەو غازەی ڕۆژانە بەرهەم دەهێنرێت دەتوانرێت ٤۰۰ مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنرێت. لەگەڵ بەرهەمهێنانی بڕی 150 تۆن غازی ماڵان و بەرهەمی رۆژانەی كۆندێنسەیتیش رۆژانە نزیكەی 2500 بەرمیل بەرهەم دەهێنرێت.

ک