زایەڵە - جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی گه‌یاندن له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ "ده‌سته‌ی گه‌یاندنی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ندێك كۆمپانیا كاری كردووه و باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكان كه‌م كراوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی نرخی كارتیشەوە كۆمپانیاكان بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین.
ئیبراهیم میرانی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی گه‌یاندن له په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند ،ئێمه سەرقاڵی پێداچوونه‌وەین به كۆمپانیاكانی گه‌یاندن، کە پێویستە مافی كۆمپانیاكانیش پارێزراو بێت، به تایبه‌تی له‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كراون، ئێمه له‌گه‌ڵ پێشبڕكێی شه‌ریفانه‌ین له نێوان كۆمپانیاكانی گه‌یاندن.
میرانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد،به نووسراوی فه‌رمی، وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقمان ئاگادار كردووەته‌وه له‌باره‌ی نرخی كارتی مۆبایل، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌شت مانگه له 40%ی باجی سه‌ر كۆمپانیاكان كه‌مكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نرخیان دانه‌به‌زاندووه، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆمپانیاكان بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین ئاخۆ بۆچی له‌دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی باج، هاووڵاتی سوودمه‌ند نه‌بووه.
ک