زایەڵە- د. عەبدولساحب بزوون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ mیدیای پارتی ڕایگەیاند ,هیچ ناکۆکییەکی زەق لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوت نییە، بەڵکو تەنیا چەند خاڵێکی تایبەت بە رێکخستنەوەی هەناردەکردن ماون و ئەوانەش بە دڵنیاییەوە بەم نزیکانە چارەسەر دەکرێن."

ڕاشیگەیاند: بە دڵنیاییەوە لە رۆژانی ئاییندەدا کۆبوونەوەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت بەردەوامییان دەبێت و بەرهەمدار دەبن."

وتیشی: بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە بەرژەوەندیی گەلەوە هەیە، بۆیە هەردوو حکومەت پەلە دەکەن لە هەناردەکردنەوەی نەوت و پێویستیشە بەو جۆرە بکەن."

ك