زایەڵە-ئەمرۆ دووشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (٤٣) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی لە گەڕەکەکانی سلێمانی بۆ مانگی ئازار لە نێوان ٨ هەزار ٢٥٠ بۆ ٩ هەزار و ٢٥٠ـیە.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردەوەكه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆ‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (١٠) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن مۆ‌لیده‌كه سزاده‌درێت.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو لیژنەکە خشتەی کارپێکردنی مۆلیدەکانی بۆ مانگی سێ دیاریکرد و بەپێی خشتەکە رۆژانە لە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ تاکو ١ـی شەو کاردەکەن و هەروەها لە کاتژمێر شەش و نیوەی بەیانی تاکو هەشتی بەیانی کار دەکەن.
ک

April 07, 2025