زایەڵە - سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، واشنتن گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ تاراندا هەیە و گفتوگۆکان باڵان. گوتیشی، رۆژی 12ـی مانگ کۆبوونەوەیان دەبێت.
رۆژی دووشەممە 07-04-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد. ترەمپ لەکاتی قسەکردن بۆ رۆژنامەڤانان لەبارەی ئێران گوتی: "رۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکی زۆر گەورەمان هەیە و بە شێوەیەکی راستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین."
ترەمپ گوتی: "لەوانەیە رێککەوتنێک بکەین، ئەمەش زۆر مەزن دەبێت. کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممە لە ئاستی باڵایە."
پرسیار لە ترەمپ کرا، ئایا وەڵامی سەربازی بۆ لابردنی هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئێران دەبێت؟ گوتی: "ئێران نابێت ببێتە خاوەنی ئەتۆم. ئەگەر گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران سەریان نەگرت، ئێران لە کێشەدا دەبێت."