زایەڵە-فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکەن، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێ "تا ئەو کاتەی پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەبێ مەرج پەسەند نەکرێت بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ناکەین."
لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵەکوردە عومەر، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "بۆچوونی زۆرینەی کورد ئەوەیە بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عیراق نەکەین تا ئەو کاتەی پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتە ناو کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان و بەبێ هیچ مەرجێک پەسەند دەکرێت، لەبەر ئەوەش ئەگەر لە ڕۆژانی داهاتوو کۆبوونەوەکان بەڕێوەبچن فراکسیۆنە کوردییەکان بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق ناکەن."
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "بەشدارینەکردنی کورد کاریگەری لەسەر پەکخستنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەبێت، چونکە هیچ کاتێک لە 200 پەرلەمانتار زیاتر بەشداری کۆبوونەوەکانی نەکردووە، ئەگەر بێت و 65 پەرلەمانتاری کوردیش بەشداری نەکەن ئەوە نیسابی یاسایی تەواو نابێت."
ک

April 08, 2025