زایەڵە- بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان و عیراق کەوتوونەتە بەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، بۆیە وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کاری کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە جیهانییە.
ئەو پەرۆشییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، لە عێراق نایبینم،کەمتەرخەمییەکانیش وا دەکەن عێراق بەرەو بیابان بوون بچێت، ئەمەش کار دەکاتە سەر دانیشتووانەکەی و لەدەستدانی ئاسایشی خۆراک، کە لە کۆتاییدا تێکچوونی زۆنی عێراق کاریگەری لەسەر هەرێمیش دەبێت.
لە هەرێمی کوردستان دوو بەنداوی ستراتیژیمان هەیە کە دووکان و دەربەندیخانن و لە ٣٠٪ـی ئاوی عێراق لەو دوو بەنداوەن.
بەپێی توانا و سەرەڕای قەیرانی دارایی هەنگاومان ناوە، لە درووستکردنی بەنداو کارمان کردووە، دەمانەوێت چوار بەنداوی ستراتیژی لەسەر زێی گەورە و بچووک و خازر دروستبکەین
ئێستا لە هەرێمی كوردستان 25ی بەنداوی تەواوكراو هەیە كە دەتوانێت ئاو گل بداتەوە.
12 بەنداو لەژێر جێبەجێكردندان.
42 بەنداو پێشنیاركراوە بۆ دروستكردن.
103 پۆند دروستكراوە.
56 پۆند لەژێر جێبەجێكردندایە.
46 پۆند پێشنیاركراوە بۆ دروستكردن.
ک