زایەڵە - نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (60) دۆلار و (49) سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 2 دۆلار و 33 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (57) دۆلار و (13) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 2 دۆلار و 45 سەنت دابەزیوە.
تووندبونەوەی شەڕی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین، دو گەورەترین ئابووریی جیهان، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی نەوتە.
ک