زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی  ڕایگەیاند کە لە بەغداوە دڵنیاییان سەبارەت بە زیادکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

میرانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕۆژی یەکشەممە، بە هاوبەشی لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی عێراق، یاداشتێک پێشکەش دەکەن.

ئەم هەنگاوە دێت لە دوای ماوەیەک ناڕەزایەتی دەربڕین لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمی مووچە و دواکەوتنی دابەشکردنی بە بەراورد بە هاوتاکانیان لە ناوەندی عێراق.

جێی باسە کە کێشەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان یەکێکە لە کێشە هەرە گرنگەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی عێراق کە ماوەیەکە بەردەوامە.

ک