رۆژی پێنجشه‌مه به‌رواری 20ی ئایاری 2021ی زاینی، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی سه‌ردانی ناوه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ساداتی پیرخدری هه‌رێمی كوردستان و له دیدارێكی دۆستانه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌و ناوه‌نده كۆبوویه‌وه و له نزیكه‌وه ئاگاداری چالاكیه‌كانی ناوه‌نده‌كه بوو.
هه‌ردولا له‌م دیداره‌دا ئاماژه‌یان به خاڵه هاوبه‌شه رۆشنبیری و میژووییه فراوانه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان له ره‌هه‌نده جیاوازه‌كان به تایبه‌ت په‌یوه‌ندیه ئایینی و رۆشنبیریه‌كان كرده‌وه. جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستی هه‌وڵه فیكیری و رۆشنبیریه‌كان بۆ ناساندنی ئیسلامی پاك و راسته‌قینه به كۆمه‌ڵگا موسوڵمانه‌كان به تایبه‌ت چینی لاوان له به‌رامبه‌ر جوڵه فیكیریه لاده‌ره‌كانی وه‌ك بیره توندڕه‌وه ته‌كفیریه‌كانی وه‌ك داعش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌فته‌ری یاده‌وه‌ری ناوه‌نده‌كه‌ی واژۆ كرد و له لایه‌ن سه‌رۆكی ناوه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ساداتی پیرخدری تابلۆی رێزلێنانی ئه‌م ناوه‌نده‌ی پێشكه‌ش كرا.
May 20, 2021