زایەڵە - وابڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت، بەپێی کارنامەکە بەرنامەی کاری دانیشتنەکە تەنیا یەک بڕگە لەخۆ دەگرێت ئەویش گفتوگۆکردنە لەسەر داواکاریی مامۆستایان،

لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکهەڵوێستن و بڕیاریان داوە، تاوەکو دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە نەخرێتە بەرنامەی کار، بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ناکەن.

ڕونیشیکردەوە، رازی نابن دەنگدان بە پڕۆژە یاسای هەڵەبجە، بە هیچ پرۆژە یاسایەکی دیکە ببەسترێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ، پڕۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە، خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا دەنگدانی ماوە، چەند جارێکە بە بیانوی جیاواز دانیشتنی تایبەت بەو پرسە کێشەی بۆ دروستدەکرێت، بۆیە تەواوی لیستە کوردییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق بە یەک دەنگی بڕیاری بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقیان داوە.

ک