زایەڵە-شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەریی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بەدەزگاکانی ڕاگەیاندنی وت، بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەربارەی قەدەغەکردنی هاوردەی 37 بەرهەمی کشتوکاڵی، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بەپێی بارودۆخ و وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت، لە ئێستاشدا هیچ بڕیارێک بۆ قەدەغەکردنی بەرهەم و شمەکێکی تایبەت بوونی نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی تەماتەی دەستپێکردووەتەوە، هەربۆیە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمیش هەمان بڕیاری داوە و هاوردەکردنی تەماتەی دەستپێکردووتەوە لەپێناو دروستکردنی هەماهەنگیی لەگەڵ عێراقدا و بەرزنەبوونەوەی نرخەکەی لەناو بازاڕدا.

ک