زایەڵە - فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ زایەڵە وتی، لە مانگی رەمەزاندا خواست لەسەر مریشکی زیندوو زۆر بوو، نرخی کیلۆیەک مریشک لە بازاڕدا گەیشتە زیاتر لە سێ هەزار دینار و 500 دینار.

ئێستا نرخەکەی زۆر دابەزیوە و لە پەڵەوەرخانەکاندا نرخی کیلۆیەک مریشک دوو هەزار دینارە و بە دوو هەزار و 500 دینار دەگاتە دەستی هاووڵاتیان.

پەلەوەرخانەکان "زیانی زۆریان پێدەگات،" یەک کیلۆ مریشک بە دوو هەزار و 250 دینار لەسەر خۆیانە، واتە لە هەر کیلۆیەک 250 دینار زەرەر دەکەن.

ک