زایەڵە-داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی لە رۆژی 5ی نیسانی 2025 تاوەکو 11ی نیسانی2025، بڕی 5 ملیار و 711 ملیۆن و 443 هەزار و 450 دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی بڵاوکردەوە کە بڕی 5 ملیار و 711 ملیۆن و 443 هەزار و 450 دینارە.
بەپێی ماڵپەڕەکە، 68%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 32ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
ماڵپەڕی شەفافیەت رۆژانە سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بڵاودەکاتەوە.
ک