زایەڵە-بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کار بە یاسای ژمارە ٤ی ۲۰۲۳ دەکرێت. بۆ ئەمەش سانتلیکۆی ١.٧ پەیڕەو دەکرێت.
بەپێی ئەو دەنگانەی کە هێزە سیاسییەکانی هەرێم بۆ پەرلەمانی کوردستان بە دەستییان هێناوە، ئەگەر هێزەکان هەمان دەنگی خۆیان یان نزیک لەو دەنگە بهێننەوە ئەنجامی بازنەی سلێمانی کە پارێزگای هەڵەبجەشی لەگەڵ هەژمار دەکرێت بەم شێوەیە دەبێت.
لە بازنەی سلێمانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەکۆی ١٨ کورسی بازنەکە هەشت کورسی بازنەکە دەباتەوە و بەدوای ئەویشدا نەوەی نوێ دێت بە بردنەوەی چوار کورسی بازنەکە و هەر یەک لە پارتی و یەکگرتوو یەکی دوو کورسی بازنەکە و هەر یەک لە کۆمەڵ و ڕەوتی هەڵوێست یەکی کورسی بازنەکە دەبەنەوە.
ک