زایەڵە-بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کار بە یاسای ژمارە ٤ی ۲۰۲۳ دەکرێت. بۆ ئەمەش سانتلیکۆی ١.٧ پەیڕەو دەکرێت.

بەپێی ئەو دەنگانەی کە هێزە سیاسییەکانی هەرێم بۆ پەرلەمانی کوردستان بە دەستییان هێناوە، ئەگەر هێزەکان هەمان دەنگی خۆیان یان نزیک لەو دەنگە بهێننەوە ئەنجامی بازنەی پارێزگای هەولێر بەم شێوەیە دەبێت:

لە بازنەی هەولێر، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆی ١٥ کورسی پارێزگاکە نۆ کورسی دەباتەوەو هەر یەک لە یەکێتی و نەوەی نوێش یەکی سێ کورسی بە دەست دەهێنن.

بەپێی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەر یەک لە یەکگرتوو، کۆمەڵ، بەرەی گەل، رەوتی هەڵوێست شانسی بردنەوەی کوردسییان نابێت. بەڵام لە ئەگەر ڕێککەوتنی ئەو هێزانە بە دروستکردنی هاوپەیمانێتی لە نێوان خۆیان یا پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێ ئەوا گۆڕانکاری بەسەر ژمارەی کورسییەکان دێت.

ک