زایەڵە-بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کار بە یاسای ژمارە ٤ی ۲۰۲۳ دەکرێت. بۆ ئەمەش سانتلیکۆی ١.٧ پەیڕەو دەکرێت.

بەپێی ئەو دەنگانەی کە هێزە سیاسییەکانی هەرێم بۆ پەرلەمانی کوردستان بە دەستییان هێناوە، ئەگەر هێزەکان هەمان دەنگی خۆیان یان نزیک لەو دەنگە بهێننەوە ئەنجامی بازنەی پارێزگای دهۆک بەم شێوەیە دەبێت:

لە بازنەی دهۆم، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆی ١١ کورسی پارێزگاکە نۆ کورسی دەباتەوەو هەر یەک لە نەوەی نوێ و یەکگرتووش یەکی یەک کورسی بە دەست دەهێنن.

بەپێی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەر یەک لە یەکێتی، کۆمەڵ، بەرەی گەل، رەوتی هەڵوێست شانسی بردنەوەی کوردسییان نابێت لەو پارێزگایە. بەڵام لە ئەگەر ڕێککەوتنی ئەو هێزانە بە دروستکردنی هاوپەیمانێتی لە نێوان خۆیان یا لەگەڵ ئەو سێ هێزەی توانای بردنەوەی کورسییان هەیە لەو پارێزگایە ئەوا گۆڕانکاری بەسەر ژمارەی کورسییەکان دێت.

ک