زایەڵە-مزر كه‌روی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، واژۆی زیاتر له 80 په‌رله‌مانتاری كۆكردۆته‌وه بۆ كاراكردنی لیژنه‌ی پێداچونه‌وه به موچه و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی عێراق و پله تایبه‌ته‌كان ده‌كات.
مزر كه‌روی باسی له‌وه‌شكردوه، "ماوه‌ی داهاتو ئه‌گه‌ری هه‌یه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان زیاتر فراوان ببن، ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه ببنه هۆی مانگرتن ئه‌گه‌ر دیدێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نیشتمانی و حكومی بۆ پرسی پێوه‌ره‌كانی موچه نه‌بێت، كه بوه‌ته كاری له‌پێشینه بۆ فه‌رمانبه‌ران، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی موچه‌یان كه‌مه".
ڕونیشیكرده‌وه، خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانه‌وه په‌یامێكی ڕون بو به‌ره‌و گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری له ڕێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی پێوه‌رێكی موچه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌وه.
قه‌باره‌ی موچه پرسێكی ئاڵۆزه كه شایه‌تحاڵی داواكاری به‌رده‌وام بوه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی، له كاتێكدا پێشبینی ڕۆڵی حكومه‌ت ده‌كرێت له گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پراكتیكی به‌ره‌و په‌سه‌ندكردنی.
ک