زایەڵە-بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کار بە یاسای ژمارە ٤ی ۲۰۲۳ دەکرێت. بۆ ئەمەش سانتلیکۆی ١.٧ پەیڕەو دەکرێت.
بەپێی ئەو دەنگانەی کە هێزە سیاسییەکانی هەرێم بۆ پەرلەمانی کوردستان بە دەستییان هێناوە، ئەگەر هێزەکان هەمان دەنگی خۆیان یان نزیک لەو دەنگە بهێننەوە ئەنجامی ئەوا لە کۆی ٤٤ کورسی هەر سێ بازنەی هەرێمی کوردستان ئەنجامەکان بەم شێوەیە دەبن.
پارتی دیموکراتی کوردستان ٢٠ کورسی لە کۆی ٤٤ کورسی بە دەست دەهێنێت و یەکێتی ١١ کورسی و نەوەی نوێ ٨ کورسی و یەکگرتوو سێ کورسی و هەر یەک لە هەڵوێست و کۆمەڵ یەکی یەک کورسی.
تێبینی: هاوپەیمانێتیکردنی نێوان لیستە جیاوازەکان و هەبوونی کاندیدی بەهێز ژمارەی کورسییەکانی هەر لایەنێک دەگۆڕێت.
ک