زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی یاسای ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ یاسای چاکسازی مادەی ١٢ بڕگەی چوارەم مەرجەکانی دامەزراندنی بەڕێوەبەری گشتی بۆ سەرەوە بە پەیڕەوێک دەستنیشان دەکرێت کە ڕەچاوی بڕوانامە و پسپۆڕی و ساڵانی خزمەت و شارەزایی و لێهاتویی بکرێت.پەیڕەوی ژمارە ٦ ی ساڵی ٢٠٢٠ مادەی ١ بڕگەی دووەم مەرجەکانی دیاری کردووە: دوو مەرجیان لاستیکی نییە .
وتیشی، مەرجەکان بڕوانامەی زانکۆیی هەبێت ،دووەم خزمەتی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت بۆ بکالوریۆس و ٨ ساڵ بۆ ماستەر و ٦ ساڵ بۆ دکتۆرا. کەسێک تەمەنی لە ٣١ ساڵ کەمتر بێت دەبێتە بەڕێوەبەری گشتی، ئەگەر ئەو کەسە بە ٥ ساڵی خرابێتە قوتابخانە و هەموو ساڵەکانی خوێندنی بە ساڵێک تەواو کردبێت و دوای تەواو کردنی زانکۆ ڕاستەوخۆ دامەزرابێت. و دەکاتە ٢١ +١٠ ساڵ خزمەت=31 ساڵ.
ڕونیشیکردەوە، ئایا ئەو دامەزراندنانەی ئێستا چەندێک لەگەڵ ئەم یاسایە و پەیڕەوە یەک دەگرێتەوە ،بەپێی یاسای چاکسازی ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ مادەی ١٢ بڕگەی دووەم (دیوانی چاودێری دارایی )بەدواداچوون دەکات ، هەروەها بڕگەی سێیەم (دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی ) ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کارمەند و (بەرپرسێک) دەگرنە بەر کە ئاستەنگ دروست بکات.
ک