زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کاوە عەلی  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی یاسای ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ یاسای چاکسازی  مادەی ١٢ بڕگەی چوارەم  مەرجەکانی دامەزراندنی بەڕێوەبەری گشتی بۆ سەرەوە بە پەیڕەوێک دەستنیشان دەکرێت کە ڕەچاوی بڕوانامە و پسپۆڕی و ساڵانی خزمەت و شارەزایی و لێهاتویی بکرێت.پەیڕەوی  ژمارە ٦ ی ساڵی ٢٠٢٠ مادەی ١ بڕگەی دووەم مەرجەکانی دیاری کردووە: دوو مەرجیان لاستیکی نییە .

وتیشی، مەرجەکان بڕوانامەی زانکۆیی هەبێت ،دووەم خزمەتی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت بۆ بکالوریۆس  و ٨ ساڵ بۆ ماستەر و ٦ ساڵ بۆ دکتۆرا. کەسێک تەمەنی لە ٣١ ساڵ کەمتر بێت دەبێتە بەڕێوەبەری گشتی، ئەگەر ئەو کەسە بە ٥ ساڵی خرابێتە قوتابخانە و هەموو ساڵەکانی خوێندنی بە ساڵێک تەواو کردبێت و دوای تەواو کردنی زانکۆ ڕاستەوخۆ دامەزرابێت. و  دەکاتە ٢١ +١٠ ساڵ خزمەت=31 ساڵ.

ڕونیشیکردەوە، ئایا ئەو دامەزراندنانەی ئێستا چەندێک لەگەڵ ئەم یاسایە و پەیڕەوە یەک دەگرێتەوە ،بەپێی یاسای چاکسازی ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ مادەی ١٢ بڕگەی  دووەم (دیوانی چاودێری دارایی )بەدواداچوون دەکات ، هەروەها بڕگەی سێیەم (دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی ) ڕێکاری یاسایی بەرامبەر  هەر کارمەند و (بەرپرسێک) دەگرنە بەر کە ئاستەنگ دروست بکات.

ک