زایەڵە - شارەزایەکی کەشناسیی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای داهاتووی هەرێمی کوردستان رایگەیاند و دەڵێت، “شەپۆلێکی بارانبارین لە ناوەراستی هەفتەدا ناوچەکە دەگرێتەوە”.
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسیی رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کە لەگەڵ خۆیدا هەورە بروسکه و تەرزەی لەگەڵدا دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین بوونی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو شەپۆلەکە لە ناوەڕاستی هەفتە و بەولاوە جێگیر دەبێت ئەویش بەهۆی هەبوونی رێژەیەکی گونجاوی شێ لە چینە بەرزەکانی هەوا.
ک

April 12, 2025