زایەڵە - نرخی زێڕ تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوە و شەوی رابردووش پێش داخستنی بازاڕەكان لە ئاستێكی بەرزدا مایەوە.

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتە3,245 دۆلار كە ئەوەش نرخێكی پێوانەییە و بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا بگاتە ئەو ئاستە بەرزە.

هۆكاری ئەو بەرزبووەنەوە بەردەوامەی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی بەهای دۆلار و تووندبوونەوەی شەڕی بازرگانیی نێوان ئەمریكا و چین بووە چونكە وای لە وەبەرهێنەر و بازرگانان كرد روو لە كڕینی زێڕ بكەن.

ک